حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه، به ئامانجی فێركردن و راهێنانی گه‌نجان و هاندانیان بۆ ده‌سه‌ته‌به‌ركردنی هه‌لی كار، كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی قارچك و خولێكی فێركردنی به‌رهه‌مهێنانی قارچكی كرده‌وه.
كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئاماده بوو، رای گه‌یاند كه ئامانجیانه له‌ڕێی ئه‌و خولانه‌وه بتوانن پڕۆژه‌كانیان بخه‌نه كار، گه‌نجان فێری چۆنیه‌تیی به‌رهه‌مهێنان و بازاڕكردن بكه‌ن و بیانكه‌نه خاوه‌ن پیشه‌ی خۆیان.
ئه‌و روونی كرده‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی خولی قارچك، چه‌ند خولێكی تریان كردووه‌ته‌وه له‌وانه دروومان، كۆمپیوته‌ر و هه‌موو ئه‌و راهێنانانه‌ش له خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دان. له هه‌ولێر دوو و له دهۆك یه‌ك سه‌نته‌ر و له ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش خول و وۆركشۆپی راهێنانیان كردووه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی وه‌زیری دارایی، پێشتر به‌هۆی قه‌یرانی دارایی خول و راهێنانه‌كان وه‌ستابوون، به‌ڵام به پاڵپشتیی هه‌ندێك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌ت، ده‌ست به‌و خولانه كراونه‌ته‌وه. ساڵانه بڕێك پاره ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ئه‌و خولانه و بۆ ئه‌مساڵیش داوای 300 ملیۆن دیناریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی گه‌نجانی پێ بكرێت.
له‌م كابینه‌یه‌دا تا ئێسته 680 خول كراونه‌ته‌وه
به‌پێی ئامارێك كه وه‌زیری كار له هه‌ڵه‌بجه خستیه روو، له‌م كابینه‌یه‌دا تا ئێسته 680 خول كراونه‌ته‌وه، نۆ هه‌زار و 718 گه‌نج به‌شدارییان كردووه كه چوار هه‌زار و 954یان له ره‌گه‌زی مێن، ئه‌وانه‌ی تر له ره‌گه‌زی نێرن و ژماره‌ی به‌شدارانی ره‌گه‌زی مێ زیاترن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا كه تێچووی ئه‌و ناوه‌نده‌ی ئه‌مڕۆ كردیانه‌وه، 123 ملیۆن دینار بووه، بڕی پێداویستییه‌كانیش كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دابین كراوه، سه‌رووی 35 ملیۆن دینار بووه، هۆڵی به‌رهه‌مهێنانی قارچك سه‌رووی 37 ملیۆن دیناری تێچووه كه ئه‌ویش له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌ت بووه و به هاوكاریی روانگه، توانیویانه به‌شێك له پێداویستییه‌كانی وۆركشۆپی قارچك و خوله‌كه ته‌واو بكه‌ن كه بڕه‌كه‌ی 10 ملیۆن و 801 هه‌زار بووه.