پشووی بەهارە گۆڕا و كەم كرایەوە

:: PM:12:08:04/03/2024 ‌
بەهۆی دواكەوتن لە خوێندن، پشووی بەهارەی خوێندن كەم كرایەوە و گۆڕانكاریی بەسەردا هات، بەشێكی زۆری قوتابیان تەنیا لە پشووە فەرمییەكان سوودمەند دەبن.

ئەمڕۆ دووشەم چواری ئادار، عومەر ئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رای گەیاند، رۆژانی 5 و 11 و 14، لەگەڵ رۆژانی 20 و 21 و 22ی مانگی ئادار، پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم پەروەردەكانی سلێمانی و ناوچەكانی چواردەوری كە درەنگ دەوام تێیاندا دەستی پێ كردووەتەوە.

زیاتر گوتی، لەم مانگەدا تەنیا ئەو شەش رۆژە وەك پشووی فەرمی دیاری كراوە، هەروەها بڕیارەكە بەسەر پەروەردەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان و كۆیەدا جێبەجێ دەبێت، ئەویش بەهۆی ئەوەیە كە لەو ناوچانە لە مانگی ئەیلوولەوە خوێندن دەستی پێ نەكردووەتەوە.

باسی لەوەش كرد، لەو ناوچانەی لە مانگی ئەیلوولەوە خوێندن دەستی پێ كردووەتەوە، لە 11ی ئادار تا 24 ئادار پشووی فەرمییە.

بەپَی خشتەكانی پشووی وەزارەتی پەروەردە، لە 11ـی ئادار تا 24ـی ئادار پشووی قوتابیان و مامۆستایانە و قوتابخانە نییە، بەڵام بەهۆی دواكەوتن لە خوێندن، پشووی قوتابخانەی سلێمانی كەم كراوەتەوە.



وشە - رامیار جەواد