سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، ڕێپێدانی دروستكردنی خانوو بۆ به‌شێك له زه‌وییه‌كانی كه‌رتی دوو هه‌زاری گه‌ڕه‌كی سێبه‌ردان خسته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م چواری ئادار، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، له چوارچێوه‌ی كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، ده‌ست ده‌كرێت به ڕێپێدانی دروستكردنی خانوو له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌خۆیی.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی سێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاووڵاتییان ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌ش به شاره‌وانیی سێ بكه‌ن به مه‌به‌ستی دروستكردنی خانوو بۆ به‌شێك له زه‌وییه‌كانی كه‌رتی دوو هه‌زاری له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌خۆیی.
دوای پێدانی ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر بۆ دروستكردنی خانوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی سێ، ده‌ست كرا به كاركردن و كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان.