شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەمەریكایە

:: PM:12:05:05/03/2024 ‌
فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ئەمەریكادایە و سەردانی سەنتەری ڕاهێنانی سەربازیی سوپای ئەمەریكایان لە فۆرت مۆر لە ویلایەتی جۆرجیا كرد.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئەم ئاڵوگۆڕە هاوكار دەبێت لە هەوڵەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بە پیشەییكردنی هێزەكانی، وەك بەشێك لە پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتەكە.

ڕێككەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا، تا ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت، لە چوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنەش مانگانە ئەمەریكا وەك پاڵپشتی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، 20 ملیۆن دۆلار دەنێرێت، هاوكات پاڵپشتیی چەك و راهێنانی سەربازیش بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەكات.

لە دوای هێرشی داعش لە 2014، هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتیی ئەمەریكا، لە هەرێمی كوردستان ئامادەییان هەیە و بە چەندان شێوە هاوكاریی هێزەكانی پێشمەرگەیان كردووە.



وشە - سۆران عەزیز