وێنەكەی دانراوە.. ئەمەریكا بەدەست سیخوڕێكی ئێرانی گیری خواردووە

:: PM:05:56:05/03/2024 ‌

نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمەریكی (ئێف بی ئای) ئاشكرای كرد، بەشوێن كەسێكەوەن بەناوی "مەجید دەستجانی فەراهانی" كە سیخوڕی ئێرانییە لە وڵاتەكەیاندا و بەپێی زانیارییەكانیان هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسانی پێشووی وڵاتەكەی داوە.

لە بەیاننامەیەكی ئێف بی ئای لە فلۆریدا هاتووە، مەجید فەراهانی تەمەن 42 ساڵ، داواكراوە لە دادگەكانی وڵاتدا بە تۆمەتی بەكرێگرتنی كۆمەڵێك كەس بۆ چەند كردەیەكی جیاواز لەناو ئەمەریكا.

بەپێی بەیاننامەكە بێت، ئەو كەسە نیازی هەبووە بۆ تۆڵەكردنەوە لە كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس، بەرپرسانی ئەمەریكیی سەردەمی دۆناڵد ترەمپ تیرۆر بكات.

"فەراهانی لە نێوان ئێران و فەنزوێلا بە بەردەوامی هاتوچۆی كردووە، جگە لە زمانی فارسی، زمانەكانی ئینگلیزی، ئیسپانی و فڕەنسی بە باشی دەزانێت و پێوەندیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی لەگەڵ هەواڵگریی ئێرانیدا هەبووە". پۆلیسی فیدراڵیی ئەمەریكی وا دەڵێت.






وشە - عەبدوڵا عومەر