نرخی زێڕ نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رووی 100 دۆلار گرانتر بووه و به‌رزترین نرخی له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا تۆمار كردووه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به دوو هه‌زار و 130 دۆلار ده‌فرۆشرێت، شه‌وی رابردوو نرخه‌كه‌ی تا سه‌رووی دوو هه‌زار و 140 دۆلار هه‌ڵكشابوو، به‌ڵام دواتر كه‌مێك دابه‌زییه‌وه.
وه‌به‌رهێنه‌رانی چین ده‌ستیان به كڕینی زێڕ كردووه.
یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازیی ئه‌و كاڵا گرانبه‌هایه ده‌گه‌ڕێته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێ، وه‌به‌رهێنه‌رانی چین ده‌ستیان به كڕینی زێڕ كردووه. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ری دابه‌زینی رێژه‌ی سوودی بانكی له ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ریی هه‌بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی زێڕ.
جگە لەم هۆکارانە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەلان و جەنگ بە سەرەکیترین هۆکاری هەڵکشانی نرخی زێڕ هەژمار دەکرێت، لە کۆنەوە لە کاتی شەڕ و قەیرانەکان خەڵک بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان زێڕیان کڕیوە.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا، له هه‌ولێریش نرخی زێڕ به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 24 به 510 هه‌زار دینار، زێڕی عه‌یار 21 به 450 هه‌زار دینار و عه‌یار 18 به 390 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.