نرخی زێڕ نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رووی 130 دۆلار گرانتر بووه و به‌رزترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ دوێنێ چوارشه‌م، گه‌یشته دوو هه‌زار و 130 دۆلار كه زۆرترین نرخی له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو بوو و چاودێرانی بازاڕ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت كه له كۆتایی ساڵی رابردوو به دوو هه‌زار و 146 دۆلار تۆماری كردبوو.
پێشبینییه‌كه به‌دی هات و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی ئادار، نرخی ئۆنسی زێڕ گه‌یشته دوو هه‌زار و 156 دۆلار كه له‌وه‌ته‌ی ئه‌و كانزا گرانبه‌هایه هه‌یه، ئه‌وه‌نده گران نه‌بووه.
یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازیی ئه‌و كاڵا گرانبه‌هایه ده‌گه‌ڕێته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێ، وه‌به‌رهێنه‌رانی چین ده‌ستیان به كڕینی زێڕ كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ری دابه‌زینی رێژه‌ی سوودی بانكی له ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ریی هه‌بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی زێڕ. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وێنه‌كه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران روونتر ده‌بێت و بڕیاره سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی ئه‌وه قسه بكات كه چ رێژه‌یه‌ك له سوودی بانكی كه‌م ده‌كرێته‌وه.
په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان و جه‌نگ به سه‌ره‌كیترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ هه‌ژمار ده‌كرێت
جگه له‌م هۆكارانه په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان و جه‌نگ به سه‌ره‌كیترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ هه‌ژمار ده‌كرێت، له كۆنه‌وه له كاتی شه‌ڕ و قه‌یرانه‌كان خه‌ڵك بۆ پاراستنی سه‌رمایه‌كانیان زێڕیان كڕیوه. له 24 سه‌عاتی رابردوودا به‌هۆی هێرشی حووسییه‌كان، كه‌شتییه‌كی گه‌وره زیانی به‌ركه‌وتووه و چه‌ند كه‌سێكیش كوژراون كه كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر بازاڕه‌كانی دنیا هه‌بووه.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا، له هه‌ولێریش نرخی زێڕ به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 24 به 518 هه‌زار دینار، زێڕی عه‌یار 21 به 460 هه‌زار دینار و عه‌یار 18 به 405 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.