سەرۆك بارزانی وێنەی شەهید "ژینا پێشڕەو" لە بارەگاكەی خۆی و لەناو كۆبوونەوەكانی دادەنێت

:: AM:10:20:07/03/2024 ‌
سەرۆك بارزانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵوێزی ئازەربایجان لە عێراق، وێنەی شەهید "ژینا پێشڕەو"ی لە بارەگای سەرەكیی خۆی لە تەنیشت خۆی داناوە.

دوێنێ چوارشەم سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەسیڕ مامەدۆڤ باڵوێزی ئازەربایجان لە عێراق كرد، بارەگای بارزانی بڵاوی كردەوە، لە دیدارەكەی نێوانیان باس لە دواین پێشهاتەكان و پێوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان ئازەربایجان و هەرێمی كوردستان كراوە.

باڵوێزی ئازەربایجان لە عێراق ئاماژەی بە پێوەندییە لە مێژینە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا كرد، داخوازیی بەردەوامیدان و پتەوكردنی خستەڕوو، بەتایبەتی لە بوارەكانی رۆشنبیری و ئابووری.

لەو كۆبوونەوەیەدا وێنەی شەهید "ژینا پێشڕەو" لە تەنیشتی سەرۆك بارزانی دەردەكەوێت، ئەمەش وەك پەیامێك بۆ ئێران و نەیارانی كورد كە ئێمە بەئاسانی دەستبەرداری خوێنی شەهیدەكانمان نابین، ڕشتنی  خوێنی مرۆڤی كورد وا ئاسان نییە.





وشە - سۆران عەزیز