پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، شوێنی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی كۆگایه‌كی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی باكووری به‌سه‌ركرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
پارێزگاری هه‌ولێر وێرای دڵنه‌وایی كردنی خاوه‌ن كۆگاكه، ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و تیمه‌كانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر كرد، كه كاره‌كانیان به دڵسۆزی و خه‌مخۆریه‌وه به‌جێ گه‌یاندووه.
وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌یان بۆ كردووه، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه، زیانی گیانی نه‌بووه ته‌نیا زیانی مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.