ساڵی داهاتوو وەزارەتی پەروەردە گۆڕانكاری لە وانەكانی خوێندندا دەكات

:: AM:11:47:10/03/2024 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی نوێدا، گۆڕانكاری 100% لە چەند مادەیەكی وانەكانی خوێندندا دەكات.

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، "لە پێناو گەشەسەندنی زیاتری پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، گۆڕانكاری لە بەشێكی مادەكانی خوێندن دەكەین.

باسی لەوەش كرد، بەشێك لە مادەكانی ئێستە كە لە پرۆگرامەكانی خوێندندا هەن، بەتایبەت زانستە مرۆییەكان، ئاڵۆزن و فێرخواز بە ئەستەم دەتوانێت لێیان تێبگات و سوود لە زانیارییەكان وەربگرن.

لە ساڵی ئایندەدا وانەكانی  ئینگلیزی پۆلی یەك تا 12، بیركاری قۆناغی سێ و چوار، جیۆگرافیا و مێژووی پۆلەكانی 10 و 11، بەتەواوەتی دەگۆڕێن.




وشە - سۆران عەزیز