وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه كه هێشتا ئه‌و پاره‌یه نه‌گه‌یشتووه كه به‌غدا ده‌ڵێ ناردوومه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به نووسراوی ژماره (2147/4/7) له رێکەوتى (5/3/2024) داوای له وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ كردبوو به ته‌مویلكردنی ته‌واوی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به بێ جیاوازی بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024 به بڕی (949,813,146,170) دینار، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ ته‌نیا بڕی 560 ملیار و 217 ملیۆن دیناری ته‌مویل كردووه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی ته‌نیا 59% له كۆی گشتی مووچه‌ی هه‌رێم و بێ به‌شكردنی ڕێژه‌ی 41%ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له شایسته‌ی مووچه‌كانیان، تا ئێسته ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه بڕیاری ته‌مویلكردنی دراوه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌م ڕێكاره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵی وایكردووه، كورتهێنان له پێدانی مووچه‌ی هه‌رێم بۆ مانگی شوبات به نزیكه‌ی 390 ملیار دینار دروست بێت و گرفتی گه‌وره‌ی دارایی دروست ده‌كات، ده‌بێته هۆی بێ به‌شكردنی به‌شێكی زۆری مووچه‌خۆران و دروستكردنی جیاوازی له نێوان مووچه‌خۆران.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه كردووه، جگه له كه‌می ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه نێردراوه بۆ مانگی شوبات، به‌پێی ئه‌و نووسراوانه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدرال ده‌ریچواندوون، بۆ مووچه‌ی مانگی ئاداری 2024، هیچ ته‌مویلێكی حكوومه‌تی هه‌رێم ناكرێت ئه‌گه‌ر مووچه‌ی هه‌رێم "ته‌توین" نه‌كرێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من له‌مێژه ده‌ستی كردووه به پرۆسه‌كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی بانكی ناوه‌ندیی عێراق و گفتوگۆكان له‌م باره‌یه‌وه به‌رده‌وامن و نابێت هیچ له‌م ڕێكارانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ ببنه مایه‌ی بێ به‌شكردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له مووچه‌كانیان كه شایسته‌ی دارایی خۆیانه و ده‌بێت هاوشێوه‌ی مووچه‌خۆرانی عێراق له ناوچه‌كانی تری عێراق مامه‌ڵه بكرێن.
له كۆتایشدا باسیان له‌وه كردووه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دووپات له نووسراوه‌كه‌ی بۆ خه‌رجكردنی ته‌واوی مووچه‌ی هه‌رێم دەکاتەوە و نابێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش بكرێن له ماف و شایسته‌ی دارایی خۆیان، داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق به‌مه‌رجی "ته‌عجیزی" ئه‌و مافه له هه‌رێمی كوردستان زه‌وت نه‌كات و بۆ مووچه‌ی مانگی ئادار هیچ كۆت و به‌ندێك بۆ ته‌مویلكردنی مووچه‌خۆران دانه‌ڕێژن، چونكه ئه‌مه مافی ده‌ستووری و یاسایی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه و نابێت تێكه‌ڵی هیچ ناكۆكییه‌كی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت بكرێن.