پێشه‌وا هه‌ورامی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان باسی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌مه‌ریكا كراوه و دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی كوردستانێكی به‌هێز ده‌كات.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان دووپات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كاته‌وه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا.
له‌باره‌ی مووچه و بودجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌ت گوتی، ئه‌وه بووه به حیكایه‌تێكی دوورودرێژ له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه نیه‌تێكی باش له به‌غداوه به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان نییه و له هیچ دۆخێك‌دا ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی كوردستان نابین.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی ناپاك كه رێ بۆ دوژمن ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك خێر پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێرن، خه‌ڵكی زۆر پاك و نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌یه. له‌باره‌ی مووچه‌یش، مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ سوودانی له‌سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌واوی مووچه بنێردرێ.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئێسته هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بنێردرێ.
له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من گوتی، پڕۆژه‌كه به‌رده‌وامه و خزمه‌تگوزاری زۆریش له‌ناو پڕۆژه‌كه‌یه، بۆیه هه‌ر دژایه‌تییه‌كی ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه كه گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وامی پێ بدرێ و سپی كردنه‌وه‌ی پاره په‌ره‌ی پێ بدرێ، كه ئه‌وه لای حكوومه‌ت قبووڵكراو نییه و به هیچ جۆرێك پاشه‌كشێ له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ناكه‌ین.
له‌باره‌ی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، گوتی، پاره‌كه‌ی به‌غدا خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌ڵام ده‌ستی لێ نه‌دراوه و تا ئێسته مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان ره‌وانه نه‌كراوه كه به‌رانبه‌ر رژمێكی دیكتاتۆر وه‌ستاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد، سته‌م به‌رانبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه تازه نییه، پێشتر له چه‌ك بێبه‌ش ده‌كران، ئێسته له مووچه‌یش بێ به‌ش ده‌كرێن، له‌كاتێكدا هێزی ده‌رچوو له یاسا له عێراق به پیكاب پاره ده‌به‌نه ده‌ره‌وه.
له‌باره‌ی دادگای فیدڕاڵیش گوته‌بێژی حكوومه‌ت گوتی، دوو ساڵی رابردوو ئه‌و دادگایه زۆرترین بڕیاری دژی كوردستان ده‌ركه‌وتووه و دادگایه‌كی نایاسایی ئێسته بووه‌ته هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی عێراق كه هه‌شت بڕیاریان دژی كوردستان داوه.