مامۆستایه‌كی زانكۆ رای ده‌گه‌یه‌نێت، كاره‌ساته كه سه‌رۆك كۆماری عێراق كورده و بێده‌نگه، ده‌بوو هه‌ر بۆ مێژووش بێت قسه‌یه‌ك بكات و بێده‌نگ نه‌بێت له ئاستی ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی كه به‌غدا له كوردی ده‌كات.
دكتۆر رێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ، بۆ "وشه" به توندی ره‌خنه له له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌گرێت له‌وه‌ی له‌و بڕیارانه‌ی به‌غدا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی سه‌پاندوون، به‌و سته‌مه‌ی له خه‌ڵكی كوردستانی ده‌كات و ئه‌ویش گوێی خۆی كه‌ڕ كردووه.
سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌توانێت هه‌ركاتێك هه‌ستی كرد ده‌ستوور پێشێل ده‌كرێت، سكاڵا و ناڕه‌زایه‌تی و به‌یاننامه ده‌ربكات
ئه‌و روونی كرده‌وه به‌پێی ماده‌ی 67 ی ده‌ستوور، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌توانێت هه‌ركاتێك هه‌ستی كرد ده‌ستوور پێشێل ده‌كرێت، سكاڵا و ناڕه‌زایه‌تی و به‌یاننامه ده‌ربكات، بۆیه ده‌بوو زوو ئه‌مه‌ی بكردایه به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ی ده‌ستوور.
"هیچ لۆجیكێك له‌مه‌دا نییه كه سه‌رۆك كۆمارێك نوێنه‌ری شه‌ش ملیۆن كورد بێت، كه‌چی نه‌توانێت به‌یه‌ك وشه به‌رگرییان لێ بكات و فزه‌ی لێوه نایه‌ت، بریا پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا نه‌بوایه، چونكه له داهاتوودا ده‌بێته له‌كه‌یه‌ك به ناوچاومانه‌وه، كه چۆن كورد ئه‌و پۆسته‌ی هه‌یه و ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌شی لێ ده‌كرێت." رێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ وای گوت.
جێی باسه له‌و كه‌سانه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماریان هه‌بووه، ته‌نیا مام جه‌لال چالاك و به‌توانا بووه و به‌رگریی له مافه‌كانی گه‌لی كورد كردووه، دوای ئه‌وه هیچ كام له سه‌رۆك كۆماره‌كان رۆڵی خۆیان به‌رجه‌سته نه‌كردووه.
وشه\تایبه‌ت