ئه‌و به‌ڵگه‌یه ئاشكرابوو كه ده‌ریده‌خات، جه‌لال تاڵه‌بانی فڕۆكه‌وانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازاد كردووه كه ئه‌وه په‌ڵه‌یه‌كی تری خیانه‌ته به مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه.
ئه‌مڕۆ 16ی ئادار، 36 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه كه به هۆیه‌وه له چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌مدا، پێنج هه‌زار كه‌سی بێ تاوان شه‌هید بوون.
بكه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه، فڕۆكه‌وان "تاریق ره‌مه‌زان" بوو، دوای ئه‌وه‌ی له گرتووخانه‌ی سلێمانی بوو، به فه‌رمانی راسته‌وخۆی جه‌لال تاڵه‌بانی ئازاد كرا، دواتر له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی، بكه‌ری سه‌ره‌كیی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازاد كردووه و هه‌ر خۆیشی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كرد.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، له‌سه‌ر فه‌رمانی ته‌له‌فۆنیی جه‌لال تاڵه‌بانی له ڕێی كه‌سێك له سكرتارییه‌ته‌كه‌یه‌وه به ناوی "نزار"، رۆژی پێنجشه‌م 25ی ئۆكتۆبه‌ری 2007 ته‌له‌فۆن كراوه و فه‌رمان دراوه بۆ ئازادكردنی تاریق ئیبراهیم ره‌مه‌زان به كه‌فاله‌ت.
ئێسته‌یش كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و به‌خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی داده‌نێن. پێیان وایه كه ئه‌مه بوو پاداشت و وه‌فای یه‌كێتی بۆ ھه‌ڵه‌بجه و قوربانیدانیان.
پێیان وایه كه ئازادكردنی تاوانباری فڕۆكه‌وان سته‌مێكی مێژوویی و تاوانێكی له‌بیرنه‌كراو و زامێكی سارێژنه‌بووه به‌رانبه‌ر شارێكی سته‌ملێكراو ئه‌نجام درا. ئه‌م تاوانه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی مێژووییه به ناوچه‌وانی یه‌كێتییه‌وه وه‌ك په‌ڵه ره‌شه‌كانی تری رابردوویان، به ئازادكردنی تاوانبار و بێده‌نگیی كه‌مپینچییه‌كان و موزاده‌چییه‌كانی سلێمانی، نیشانه‌ی نۆكه‌ری و به‌كرێگرته‌ییان پێشانی داینه‌وه و برینی ھه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی قووڵتر كرده‌وه.