له هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل‌دا مه‌روان عیسا كه به پیاوی تارمایی ناسرابوو و جێگری سه‌رۆكی باڵی سه‌ربازی حه‌ماس بوو، كوژرا.
ماڵپه‌ڕی ''
ڤیسێگراد 24'' بڵاوی كرده‌وه، مه‌روان عیسا كه به پیاوی تارمایی ناسرابوو، یه‌كێك بووه له سێ فه‌رمانده دیاره‌كه‌ی لقی سه‌ربازیی حه‌ماس له‌پاڵ یه‌حیا سینوار و محه‌مه‌د زه‌یف كوژرا، به‌مه‌یش ئیسرائیل توانیویه‌تی ئه‌و ئامانجه بپێكێت كه له ڕووی سه‌ركردایه‌تیی سه‌ربازییه‌وه، هێزی حه‌ماس لاواز بكات و بێ فه‌رمانده‌یان بكات، چونكه ئێسته سینوار له ناو چه‌كدارانی حه‌ماسدا نییه و له تونێله‌كان خۆی حه‌شار داوه.
ئه‌مڕۆ 16ی ئادار سوپای ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، ته‌نیا له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو سوپاكه‌یان توانیویه‌تی 200 چه‌كداری حه‌ماس بكوژێت.
ماوه‌ی شه‌ش مانگه شه‌ڕی غه‌زه به‌رده‌وامه و تا ئێسته زیاتر له 31 هه‌زار كه‌سی سڤیل له كه‌رتی غه‌زه بوونه‌ته قوربانی، ئیسرائیل به سه‌رۆكایه‌تیی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، به‌نیازه هێرش بكاته سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح كه له‌سه‌ر سنووری میسره و ئاواره‌یه‌كی زۆری كه‌رتی غه‌زه‌ی له‌خۆ گرتووه، هه‌وڵ هه‌یه له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێكی تری دانوستانه‌كان بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ئیسرائیل شاندی دانوستانكاری ڕه‌وانه‌ی ده‌وحه كردووه.