نه‌وشیروان مسته‌فا له كتێبی "خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا" دیوی ناوه‌وه‌ی رووداوه‌كانی كوردستانی عێراق 1984 تا 1988 ده‌ڵێ، مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كوردستان تا ده‌هات زیاتر ده‌بوون، بۆیه ده‌بوو به هه‌رجۆرێك بێ كارێك بكه‌ین جووڵانه‌وه‌كه له رووخان بپارێزین و نه‌خشه‌ی ئازادكردنی هه‌ڵه‌بجه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ئاماده كرابوو، هه‌ریه‌كه له فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر و د. فوئاد مه‌عسووم له ئێران بوون، بۆیه داوامان لێ كردن په‌له له جێبه‌جێكردنی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر عێراق باره‌گاكانی داگیر كرد، شوێنی تر هه‌بێت بۆی بچین.
به‌شداریی ئێران شتێكی ره‌مزی بوو، چونكه هیچ رۆڵێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو
نه‌وشیروان مسته‌فا له هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا به هیچ جۆرێك باسی جه‌لال تاڵه‌بانی ناكات و هه‌ر له كتێبه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، هێزی حزبه‌كانی تر دابه‌ش بوون و هێزی پارتی به‌رپرسی ئازادكردنی خورماڵ بوون و هێزه‌كانی یه‌كێتی به‌رپرسی تۆپخانه‌كان بوون، له ئه‌نجامدا هێزه‌كانی رژێم شكستی گه‌وره‌یان هێنا.
له كتێبه‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا كه جیا سه‌ركرده‌ی سیاسی، نووسه‌رێكی مێژوویی بووه، باسی له‌وه كردووه كه له رۆژی 16ی ئادار، 50 فڕۆكه‌ی هێرشی زه‌وینی كه هه‌ریه‌كه‌یان چوار بۆمبای 500 كیلۆگرامی كیمیایی هه‌ڵگرتبوو و هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆمباران كرد و 200 تۆن گازی ژه‌هراوییان باراند.
نه‌وشیروان مسته‌فا له كتێبه‌كه‌دا باسی به‌شداری ئێران ده‌كات و نووسیویه‌تی، "به‌شداریی ئێران شتێكی ره‌مزی بوو، چونكه هیچ رۆڵێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو، ئه‌گه‌ر فریای خه‌ڵكیش بكه‌وتبایه ئێسته بریندارانی كیمیاباران چه‌ند قات ده‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی هێزی ئێران رژایه ناو هه‌ڵه‌بجه‌وه، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و فه‌رمانگه‌كان داگرت، ته‌نانه‌ت دانه‌وێڵه‌ی ناوچه‌كه‌شیان دوورییه‌وه، به‌مه‌یش هه‌موو ئه‌و پاره‌ی له زه‌مانی شای ئێرانه‌وه له كورد خه‌رجی كردبوو، به زیاده‌وه ده‌ریهێنایه‌وه".
به هه‌مانشێوه له وتارێكی تردا نه‌وشیروان مسته‌فا باسی له‌وه كردووه كه مام جه‌لال چه‌ند جارێك گوتوویه‌تی، هه‌ڵه‌بجه كوردی به دنیا ناساند، ئای بۆ چه‌ند هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كی تر. به‌ڵام مێژووی ئه‌و وتاره بۆ دوای ساڵی 2009 ده‌گه‌ڕێته‌وه.