له دووه‌م ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا، ئۆكراینا فرسه‌تی هێنا و هێرشی كرده سه‌ر شار و پاڵاوتگه‌كانی ڕووسیا، هێرشه‌كانی ئۆكراینا كوژراو و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ 16ی ئادار ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' ڕای گه‌یاند، له ڕێی درۆن و مووشه‌كه‌وه، ئۆكراینا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شار و پاڵاوتگه ڕووسییه‌كان له دووه‌مین ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیادا، به‌مه‌یش زیانی گیانی و مادییان گه‌یاندووه به ڕووسه‌كان. ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا ئۆكراینای به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه بووه‌ته هۆی دروستكردنی كێشه له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا.
پوتین نایه‌وێت هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست ببێت و داوای كردووه به زووترین كات كۆتایی به پرۆسه‌ی ده‌نگدان بێت به مه‌به‌ستی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ڕووسیا.
ئێسته به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا هه‌ڵبژاردنه‌كه به ساخته و فروفێڵ له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، تا ئێسته چه‌ندان سندووقی ده‌نگدان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازیی ڕووسیاوه سووتێنراون.