ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ناوی ره‌حیم محه‌مه‌دزاده ئه‌قده‌م كه به‌هۆی راكردن له ده‌ستی هێزه‌كانی ئێران، له به‌رزاییه‌كانی شاری بانه هه‌ڵدێرابوو، دوای سێ ڕۆژ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دۆزرایه‌وه. هاوكات سێ كۆڵبه‌ری تری سه‌رده‌شتی له سنووری نه‌وسوود به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزاییه‌كان به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، ته‌مه‌نی ره‌حیم 48 ساڵه و خێزاندار و باوكی دوو منداڵه، خه‌ڵكی ڕه‌به‌تی سه‌ربه شاری سه‌رده‌شته و ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سڵاحه‌دینی ئه‌یووبی له بانه گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌و كۆڵبه‌رانه له ئه‌نجامی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌كانی ئێران هه‌ڵدێراون.
پێش ئه‌م رووداوه‌ش لانی كه‌م سێ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوه‌كانی حه‌سه‌ن ڕاستگۆ ته‌مه‌ن 30 ساڵ، خه‌لیل شه‌وگه‌ر ته‌مه‌ن 35 ساڵ و شێخه ته‌مه‌ن 42 ساڵ، له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری نه‌وسوود به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له شاخه‌كان به سه‌ختی بریندار بوون. ئه‌و كۆڵبه‌رانه له ئه‌نجامی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌كانی ئێران هه‌ڵدێراون.
جێی باسه دوێنێ هه‌ینیش عه‌تا حوسێنی كۆڵبه‌ری لاوی خه‌ڵكی پاوه كه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران به‌سه‌ختی بریندار كرابوو، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كرماشان گیانی له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌كه پێنجشه‌می رابردووش رای گه‌یاندبوو، له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش رۆژدا له ناوچه سنوورییه‌كانی نه‌وسوود، مه‌ریوان و بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لانی كه‌م نۆ كۆڵبه‌ر و كاسبكار به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژراون یان بریندار بوون.