نووسه‌رێك، په‌یامی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌قۆزێته‌وه و پێی ده‌ڵێ، بۆچی هه‌ڵه‌بجه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی خزمه‌ت نه‌كراوه. دووپات ده‌كاته‌وه كه هه‌موو پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كوشته‌ی ده‌ستی بانكه‌كانی سلێمانین كه كاشیان ناده‌نێ بۆ كاركردن و سێ ساڵه به‌رپرسانی ئه‌و شاره هاوار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ له 36 ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا، بافڵ تاڵه‌بانی له په‌یامێكدا گله‌یی كردووه كه وه‌ك پێویست خزمه‌تی ناوچه‌كه نه‌كراوه. له به‌رانبه‌ردا سه‌رباز ساڵح نووسه‌ر له وتارێكدا وه‌ڵامی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه و بۆی روون ده‌كاته‌وه كه هه‌ر هه‌فته‌ی رابردوو بوو، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گرنگی خسته خزمه‌ته‌وه و هه‌موو داواكانی پارێزگای شاره‌كه‌یشی به گوته‌ی ئازاد تۆفیقی پارێزگار، جێبه‌جێ كرد، به‌ڵام هه‌ر دوای دوو رۆژ، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت تابلۆی پڕۆژه‌كه‌یان شكاند، له كاتێكدا دوو ساڵی ته‌واو بوو ئه‌و پڕۆژه‌ی پردی توه‌قووت ئاماده بوو، هه‌ر ئێوه نه‌تانده‌هێشت ده‌ست پێ بكات و پێتان وابوو ده‌بێته نفووز بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه كه گۆڕانه، تۆ ویژدانت ئێسته بیر بكه‌وه كێ بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حزبی پێڕه‌و ده‌كات؟.
ئێسته ده‌كرێ جه‌نابت چاوێك به‌م دێڕانه‌دا بخشێنیت و حوكمێكی بێلایه‌نانه بده‌ی، كێ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه ناكات و هۆكاری ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له شاره‌كه‌دا هه‌ن چییه؟
سه‌رباز ساڵح نووسیویه‌تی، یه‌كێك له خاڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان كه قوباد تاڵه‌بانی ئاماده‌ی بوو، داواكردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بوو بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه، سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و كه‌مێكی ده‌دات به حكوومه‌ت و زۆره‌كه‌یشی ده‌بێته داهات بۆ ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتی و گرووپه‌كانی.
"دیسانیش جه‌نابی كاك بافڵ، به بیرت دێنینه‌وه كه هه‌موو پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، كوشته‌ی ده‌ستی بانكه‌كانی سلێمانین كه كاشیان ناده‌نێ بۆ كاركردن و سێ ساڵه به‌رپرسانی ئه‌و شاره هاوار ده‌كه‌ن، وابزانم دێته‌وه بیرت كه سه‌رده‌مانێك هه‌موو داهاته‌كانتان ده‌خوارد یان ده‌به‌خشی به خه‌ڵك، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی هه‌شتی ته‌مووزدا به پاره بیانكڕن و سه‌ركه‌وتوو بن، تا وای لێ هات چه‌ند خانه‌نشینێك له نۆره‌ی مووچه‌دا له سلێمانی به‌داخه‌وه مردن"، له وتاره‌كه‌یدا وای نووسیوه.
له كۆتاشدا ده‌ڵێ، ئێسته ده‌كرێ جه‌نابت چاوێك به‌م دێڕانه‌دا بخشێنیت و حوكمێكی بێلایه‌نانه بده‌ی، كێ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه ناكات و هۆكاری ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له شاره‌كه‌دا هه‌ن چییه؟ بۆیه كاتی وا هه‌ر بێده‌نگ بی باشتره، یان به‌رپرسیارێتی بخه‌یته ئه‌ستۆی خۆتان جوانتر ده‌گات به خه‌ڵك، نه‌ك هه‌موو شتێك بگوازیته‌وه سه‌رشانی خه‌ڵكی تر و خۆتان وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌ربچن.