مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، ڕه‌تی كرده‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مساڵ كه وا بڕیاره له تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه بچێت، پاڵپشتی له دۆناڵد تره‌مپ بكات، ئه‌مه له كاتێكدا له ساڵانی 2016 بۆ 2020 جێگری تره‌مپ بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی ئادار پێگه‌ی ''
DW'' بڵاوی كرده‌وه، مایك پێنس پاڵپشتی له دۆناڵد تره‌مپ ناكات و به‌مه‌یش تاو ده‌دات به‌و گرووپه‌ی كه به دژه تره‌مپه‌كانی ناو پارتی كۆماری ناسراون، نایانه‌وێت تره‌مپ ببێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌نگ به بایدن و دیموكراته‌كانیش بده‌ن.
به‌مدواییه له ناو كۆمارییه‌كاندا ئاراسته‌یه‌كی دژه تره‌مپ دروست بووه و پارته‌كه‌ی كردووه به دوو باڵه‌وه، باڵێكیان به هیچ جۆرێك تره‌مپی قبووڵ نییه و باڵه‌كه‌ی تر پڕۆ تره‌مپن و ده‌یانه‌وێ دووباره تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بگرێته ده‌ست.
بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه بچێت، تره‌مپ و بایدن دوو ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكان.