ڕەیان كلدانی، دۆستی بافڵ تاڵەبانی، لە گوتارێكدا سووكایەتی بە مام جەلال دەكات و ئەو ئیدیۆمەی چەندین ساڵە دەیڵێنەوە كە كەركووك قودسی كوردستانە دەیگۆڕێت. نووسەرێكیش دەڵێت: پێویستە یەكێتی بۆ كەوادیر و هەوادارانی ڕوون بكاتەوە.
ڕەیان كلدانی سەردەستەی چەتەكانی بابیلۆن و هاوڕێی نزیك و ستراتیجی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، لە دوایین لێدوانی‌دا سووكایەتی بە ئیدیۆمێك دەكات كە یەكێتییەكان زۆر شانازی پێوە دەكەن ئەویش گوتەیەكی مام جەلالە، كەچی كلدانی تێكی دەدات و دەڵێت، كەركووك قودسی عێراقە نەوەك كوردستان. ئەوەی جێی سەرنجە، میدیاكانی یەكێتی ئەم گوتەیە لێ دەدەنەوە، وەك بڵێی دەیانەوێت جێی گوتەكەی مام جەلال بگرێتەوە.
زیكری مووسا، نووسەر و كادیری پێشكەوتووی پارتی لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی: "لە سی و شەش ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجەدا پێویستە برادەرانی یەکێتی بۆ کەوادیر و هەوادارەکانی خۆیان ڕوون بکەنەوە، چۆن و بۆ هاوپەیمانە ستراتیژییەکەیان کە بەردەوام جلی پاسدارانی لەبەرە، ڕێگە بە خۆی دەدات دروشمی یەکێتی بگۆڕێت و کەرکوک لە قودسی کوردستانەوە بکاتە قودسی عێراق؟ بۆچی یەکێتی لەگەڵی ڕێک کەوتووە کەرکووک و کوردستان بکەنە قودسی ئەوانە؟"
حه‌سه‌ن مارف مامۆستا و رۆشنبیر، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هاوكاری و رێنیشانده‌ری ئه‌و شۆڤینییانه نه‌بێت، ئه‌وانه به ئاشكرا له‌سه‌ر تیڤی سنگ ده‌رناپه‌ڕێنن و بڵێن كه‌ركووكمان به رێككه‌وتن وه‌رگرتووه‌ته‌وه و قودسی كوردستان نییه، له ژێره‌وه ئه‌وه‌یان پێده‌كه‌ن و له سه‌ره‌وه حه‌یایان ده‌به‌ن، حزبێكی خاوه‌نی مێژووی ده‌یان ساڵه له‌گه‌ڵ ره‌یان كلدانی ده‌ست تێكه‌ڵ بكات و به‌كاری بهێنێت بۆ خۆی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م راستییه نه‌زانێت، هه‌ر بۆ ئه‌وه واباشه وای به‌سه‌ر بێت، تا ئێسته‌یش عه‌قڵی عێراقییه‌كان به‌و جۆره‌یه تا زیاتر دژایه‌تیی كورد و كوردستان بكه‌یت، تا زیاتر قسه به هه‌رێم و هێرش بكه‌یته سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم، ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه كار ده‌كه‌ن، ئه‌و كابرایه‌ش كه‌سێك نییه له‌و ئاسته‌دا بێت.