په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، ره‌یان كلدانی كه‌سێكه هیچ پێگه‌یه‌كی نییه و هه‌ندێك هێزی میلیشیایان هه‌یه، ده‌ستی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تێكه‌ڵ كردووه بۆ بڕینی مووچه و دژایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان.
شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، "ره‌یان كلدانی هاتووه كۆمه‌ڵێك میلیشیایی له خۆ كۆ كردووه‌ته‌وه و دێت قسه له‌سه‌ر كه‌ركووك ده‌كات، بۆیه لای "ئێمه هیچ گرنگی نییه و پێگه‌یه‌كی وا به‌ھێزی نییه شایانی ئه‌وه بێت وه‌ڵامی بدرێته‌وه"، بۆیه باس له‌وه ده‌كات یه‌كێتی ھاوپه‌یمانی ئه‌وانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ستی له بڕینی مووچه و لاوازكردنی قه‌واره‌ی ھه‌رێمی كوردستانه، بۆیه ره‌یان كلدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ھاوپه‌یمانی خۆیان ده‌زانن، چونكه ده‌زانن لایه‌نه‌كانی تری ھه‌رێمی كوردستان پشتگیری له‌وان ناكه‌ن و ته‌نیا یه‌كێتی هاوپه‌یمانی ئه‌وانه .
دووبه‌ردانی زیاتر گوتی، به‌داخه‌وه بۆ لایه‌نی كوردستانی بێت و ده‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌وانه تێكه‌ڵ بكات و دژایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان بكات، مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ببڕن و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌یان كلدانی ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه، بۆ ئه‌وه‌یه دژایه‌تیی كوردستان بكه‌ن.
دووبه‌ردانی باسی له‌وه‌ش كرد، ره‌یان كلدانی و ھاوشێوه‌كانیان كاتین و ته‌مه‌نیان زۆر درێژ نابێت، بۆیه ئێمه ھیچ به‌ھایه‌كی بۆ دانانێین و ئه‌وان ھاتوون له‌ڕێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه و خۆیان به‌ھاوپه‌یمانی یه‌كتر ده‌زانن.
وشه/ بڵند ئیبراھیم