تەقینەوەیەك لە كەركووك رووی دا

:: AM:10:04:17/03/2024 ‌
كەمێك پێش ئێستە لە سنووری شارەدێی رەشادی باشووری كەركووك، تەقینەوەیەك رووی دا و بەهۆیەوە دوو سەرباز بریندار بوونە.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی ئادار، بەپێی‌ ئەو زانیارییانەی میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، كەمێك پێش ئێستە لە سنووری شارەدێی رەشادی باشووری كەركووك تەقینەوەیەك رووی دا و بەهۆیەوە دوو سەرباز بریندار بوونە.

باس لەوەش كراوە، تەقینەوەكە لە گوندی سەلمانی شارەدێی رەشاد رووی داوە، كاتێك كەتیبەی ئەندازیاری لیوای 45 ی سوپای عێراق سەرقاڵی پاككردنەوەی شوێنێكی پێشووی داعش بوونە تا وەك بارەگا بەكاری بهێنن.

ئاماژە بەوەیش كراوە، بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو سەربازی هێزەكە بریندار بوونە، ئێستە كارەكان لەو شوێنە راگیراوە.


وشە - رامیار جەواد