كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی هیندستان رای گه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی گشتیی وڵاته‌كه له مانگه‌كانی نیسان و ئایار له حه‌وت قۆناغدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
راجبو كۆمار سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا، له هیندستان 968 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردن كه له مێژوودا به‌ڕێوه چووه.
راپرسییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه پارتی به‌هاراتیا جاناتا كه بی جی پی ناسراوه، به رێبه‌رایه‌تی نارندرا مودی و هاوپه‌یمانه‌كانی، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا چانسی سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر بیباته‌وه، ده‌بێته سێیه‌م سه‌ركه‌وتن كه پارته‌كه تۆماری ده‌كات.
سه‌رووی 24 پارتی ئۆپۆزسیۆن كه یه‌كێكیان حزبی كۆنگره‌یه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیی ''ئیندیا''، ده‌خوازن رووبه‌ڕووی بی جی پی ببنه‌وه.
هیندستان له 543 كورسی پێكهاتووه و هه‌ر حزبێك یان هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، پێویستی به 272 كورسی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، په‌رله‌مانی هیندستان له 543 كورسی پێكهاتووه و هه‌ر حزبێك یان هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، پێویستی به 272 كورسی هه‌یه. حزبه‌كه‌ی مودی له ساڵی 2019 توانی 303 كورسی بباته‌وه و ئه‌مساڵیش رای گه‌یاندووه چاوی له 370 كورسییه.
پێویسته بگوترێ هه‌ندێك له ویلایه‌ته‌كانی هیندستان، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان له چه‌ند گه‌ڕی جیاوازدا ده‌كرێت. سه‌رۆكی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی داوه كه هه‌ڵبژاردن له یه‌ك كاتدا نییه، به‌ڵكو به چوار قۆناغه كه له 19ی نیسان ده‌ست پێ ده‌كات و له یه‌ك حوزه‌یران كۆتایی پێدێت، دیموكراسی ده‌گه‌یه‌ننه ته‌واوی وڵاته‌كه و به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی پێشوو، 150 ملیۆن ده‌نگده‌ری نوێ بۆیان هه‌یه له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌نگ بده‌ن.
هیندستان له رووی دانیشتووانه‌وه به گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت و ماوه‌ی دوو ساڵه پێشی چین كه‌وتووه‌ته‌وه و خاوه‌نی ملیارێك و 428 ملیۆن كه‌سه، به‌ڵام چین سێ ملیۆنی كه‌متره و به گشتی ژماره‌ی دانیشتووانی زه‌وی تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، بریتییه له سه‌رووی هه‌شت ملیار و 97 ملیۆن كه‌س.