كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاری ئێران، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كرێكاران و خاوه‌نكاران له‌باره‌ی حه‌قده‌ست و مووچه‌ی كرێكاران، به‌بێ هیچ ده‌ره‌نجامێك كۆتایی پێ هات. كرێكاران ده‌ڵێن له سایه‌ی هه‌ڵاوسانی به‌رز، ئه‌وه‌ی په‌یدای ده‌كه‌ن به‌شی پێداویستییه‌كانیان ناكات.
پێشتر میدیاكانی ئێران رایان گه‌یاندبوو كه حكوومه‌ت و نوێنه‌ری كرێكاران به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌به‌ته‌ی بژێوی، مووچه و حه‌قده‌ستی كرێكاران دیاری ده‌كه‌ن.
به‌هۆی هه‌ڵاوسان و دابه‌زینی به‌های تمه‌ن ئه‌گه‌ر حه‌قده‌ست و مووچه‌ی كرێكاران ده‌ستنیشان نه‌كرێت و به‌رز نه‌كرێته‌وه، ئه‌و داهاته‌ی كرێكاران ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، به‌شی رێژه‌یه‌كی كه‌میش له پێداویستییه‌كانیان ناكات.
70 هه‌زار كه‌س واژوویان له‌سه‌ر داواكارییه‌كه كردووه.
عه‌لیڕه‌زا میرغه‌فاری یه‌كێك له نوێنه‌رانی كرێكاران له ئه‌نجوومه‌نی باڵای كار، له رۆژانی رابردوودا ده‌ستی به كۆكردنه‌وه‌ی واژوو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی خۆی بۆ ده‌ستنیشانكردنی 15 ملیۆن تمه‌ن وه‌ك كه‌مترین مووچه‌ی كرێكار، سه‌ر بخات و 70 هه‌زار كه‌س واژوویان له‌سه‌ر داواكارییه‌كه كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه زۆر له كرێكاران پێیان وایه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر 15 ملیۆن تمه‌نیش وه‌ك كه‌مترین مووچه‌ی كرێكاران دیاری بكرێت، هێشتا له خوارووی هێڵی هه‌ژاریی ساڵی داهاتوو داده‌نرێت.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، نوێنه‌ری كرێكاران له ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێشنیاری كردووه، نرخی سه‌به‌ته‌ی بژێویی به 19 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار دابنرێت، به‌ڵام نوێنه‌ری خاوه‌نكاران پێشنیاری كردووه به 16 ملیۆن و 100 هه‌زار تمه‌ن دابنرێت.
رێژه‌ی هه‌ڵاوسان تا مانگی رابردوو به 42.5% راگه‌یه‌نراوه.
به‌پێی دواین رێژه‌ی هه‌ڵاوسان كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ئێران بڵاو كراوه‌ته‌وه، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان تا مانگی رابردوو به 42.5% راگه‌یه‌نراوه.
كرێكارانی ئێران له ساڵانی رابردووش‌دا هیچ كاتێك رازی نه‌بوون له‌و رێژه‌یه‌ی خراوه‌ته سه‌ر مووچه‌كانیان، پێیان وابووه ئه‌و پاره‌یه‌ی مانگانه بۆیان ده‌مێنێته‌وه، به‌شی نیوه‌ی خه‌رجییه‌كانیشیان ناكات.
ساڵی رابردوو مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی كرێكاران له ئێران به پێنج ملیۆن تمه‌ن دیاری كرا، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر خێزانێك بیه‌وێ به‌بێ كه‌موكورتی بژی، ئه‌وا نابێ مووچه‌ی مانگانه‌ی له 18 ملیۆن تمه‌ن كه‌متر بێت.