فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، تێكشكاندنی درۆنێكی حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی ڕاگه‌یاند، حووسییه‌كان درۆنه‌كه‌یان ئاراسته‌ی كه‌شتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌ریای سوور كردبوو به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به په‌كخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئاویی له ڕێڕه‌وه‌كه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی ئادار، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا
بڵاوی كرده‌وه، هه‌ستاون به تێكشكاندنی درۆنێك كه ئاراسته‌ی كه‌شتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ناو ده‌ریای سوور كرابوو. ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، هیچ زیانێكی گیانی و مادی له ئه‌نجامی درۆنه ئێرانییه‌كه‌وه به‌ر كه‌شتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌كه‌وتووه.
پێنج مانگه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رده‌وامن له تێكدانی ڕه‌وشی ته‌ناهی و سه‌قامگیریی ده‌ریای سووریا‌ن كردووه‌ته ئامانج، ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌ی سه‌ربه ئێران ڕای گه‌یاندووه، تا ڕاگرتنی هێرشی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌زه، به‌رده‌وام ده‌بن له تێكدانی سه‌قامگیریی له ده‌ریای سوور، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، پشتێنه‌یه‌كی به‌رپه‌چدانه‌وه‌یان پێكهێناوه له ده‌ریاكه، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی حووسییه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.