گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیه‌كی بڵاو بووه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێ، نێرگز قادر پێشكه‌شكار و كاندیدی پێشووی یه‌كێتی له كه‌ركووك، به هێلیكۆپته‌ری دژه‌تیرۆری یه‌كێتی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا پیاسه ده‌كات.
گرته ڤیدیۆییه‌كه هی دوێنییه كه ساڵوه‌گه‌ڕی كیمیارانی هه‌ڵه‌بجه بوو، بڵاوبوونه‌وه‌یشی نیگه‌رانیی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه كچه مۆدێلێك به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و به هێلیكۆپته‌ری دژه‌تیرۆری یه‌كێتی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا پیاسه ده‌كات.
نێرگز قادر كه وه‌ك كچه مۆدێل ده‌رده‌كه‌وێ، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كاندیدی یه‌كێتی بوو له كه‌ركووك، ئه‌وكاته خۆی گوتی كه ده‌نگی پێویستی به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام حزبه‌كه‌ی سته‌میان لێ كردووه.
له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌ستا ره‌سووڵ كه فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتییه، به‌شه‌ڕ هات و ته‌قه‌ی لێ كرا. بۆیه پێده‌چێ ئه‌و پیاسه‌پێكردنه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا قه‌ره‌بووی ئه‌و كردانه بێت كه به‌رانبه‌ری كراوه.
ئەوە لەكاتێكدایە كە چاوەڕوان دەكرا بەرپرسانی یەكێتی خۆیان بچن بۆ هەڵەبجە و موژدەی پڕۆژەی جۆراوجۆر بۆ خەڵكی رابگەیەنن، بەڵام كچە مۆدێلێكیان ناردووە.