به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌شی پێشبینیی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، شه‌پۆلێكی تری باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، ڕۆژی دووشه‌م نمه‌باران له كاته جیاجیاكان له هه‌ندێ ناوچه ده‌بارێت و زۆربه‌ی كاته‌كان، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 1-3 پله نزم ده‌بنه‌وه. سنووری پارێزگای دهۆك بارانی زیاتر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له كاته‌كانی شه‌ودا.
هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌م 19ی ئادار، دوای زیادبوون و به‌هێزبوونی كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله‌ی ڕوو له ناوچه‌كه ده‌كات، باران به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند و لێزمه و هه‌وره‌تریشقه سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت بڕی بارانبارین به‌م شێوه‌یه بێت:
سه‌نته‌ری شاری دهۆك سه‌رووی 60 ملم و ناوچه شاخاوییه‌كان به تایبه‌ت ناوچه سنوورییه‌كان (ئاكرێ، شێلادزێ، چمانكێ ئامێدی) سه‌رووی 70 ملم، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له نێوان 45-60 ملم ده‌بێت.
دوای درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله بۆ سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم، بڕی دابارین بۆ رۆژی سێشه‌م له ناوچه‌كانی تر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
سنووری پارێزگای هه‌ولێر سه‌نته‌ری شار زیاتر له 40 ملم ده‌بێت، ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له سه‌رووی 60 ملم ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ته‌زره‌بارین و هه‌وره‌تریشقه هه‌یه له كاته جیاجیاكان و هه‌ندێ ناوچه‌دا، له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با بۆ سه‌رووی 25 كم له سه‌عاتێكدا.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه شه‌وی رابردوو شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی داوای كردبوو له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و شه‌پۆله بارانه، پشووی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان رابگه‌یه‌نرێ.