به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 20%ی كرێی خوێندنی پارالێلی كه‌م كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی ئادار، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سه‌ره‌ڕای لێخۆشبوزنی 45%ی كرێی خوێندنی پارالێل، له هه‌وڵێكی تردا بڕیاری دا به لێخۆشبوونی 20% تری كرێی خوێندنی پارالێل له زانكۆ و په‌یمانگه حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه بڕیاره‌كه، دیپلۆم و به‌كالۆریۆس و دیپلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكوومییه‌كان ده‌گرێته‌وه.