به‌هۆی پێكدادانی پاسێك و تانكه‌رێك له باشووری ئه‌فغانستان، لانی كه 21 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 38 كه‌سی تر بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی ئادار، گوته‌بێژی سه‌رۆكی ویلایه‌تی هیلمه‌ند به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، رووداوه‌كه له جووتسایدی قه‌ندهار-هیرات رووی داوه.
به‌گوته‌ی پۆلیس، سه‌رجه‌م برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كان گواستراونه‌ته‌وه و لانی كه‌م 21 كه‌س مردوون و 38 كه‌س بریندار بوون كه برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته.
بەگوێرەی
بی بی سی، به‌هۆی ئه‌م رووداوه پاسه‌كه به ته‌واوی سووتاوه، بۆیه ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆرن.
ئه‌فغانستان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئاماری رووداوه‌كانی هاتوچۆ تێیدا به‌رزه
ئه‌فغانستان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئاماری رووداوه‌كانی هاتوچۆ تێیدا به‌رزه و له ماوه‌ی ساڵێكدا لانی كه‌م، سێ هه‌زار رووداوی هاتوچۆ روویان داوه و به سه‌تان كه‌س به‌هۆی ئه‌و رووداوانه مردوون و به هه‌زارانی تر بریندار بوون.
به‌رپرسانی پۆلیسی هاتوچۆی ئه‌فغانستان هۆكاری سه‌ره‌كیی زۆریی رووداوه‌كانی هاتوچۆیان بۆ سه‌رپێچییه‌كانی شۆفێران و رێزنه‌گرتن له رێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.