په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا هه‌رچی بۆ بكرێت كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی مووچه‌یشه‌وه ده‌یكات بیانووه كه داوای ناوی هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌كات.
سه‌گڤان سندی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، بۆ "وشه" گوتی، به‌غدا تا بتوانێت مووچه ره‌وانه ناكات و بیانوو ده‌دۆزنه‌وه، چونكه ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن پێویسته ھه‌رێمی كوردستان ناوی هێزه ته‌ناهییه‌كان و پێشمه‌رگه ڕه‌وانه بكه‌ن له كاتێكدا حه‌شدی شه‌عبی یه‌ك ناویشی بۆ ئه‌وان ره‌وانه ناكات.
روونیشی كرده‌وه، هه‌ندێك لایه‌نی كوردی باسیان له‌وه ده‌كرد نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین ھه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئێسته ده‌بینین كێشه‌كان زیاتر بوون، ئه‌وانه‌ی ئه‌و داوایه‌شیان ده‌كرد خۆیان بێ ده‌نگ كردووه و دێن ھه‌رێمی كوردستان له‌بری به‌غدا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه، به هاوكاری هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆ و هه‌رێمی و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن.
وشه/ بڵند ئیبراھیم