په‌رله‌مانتارێكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر دژایه‌تیی حكوومه‌تیان ده‌كرد و نۆكه‌رییان بۆ عێراق ده‌كرد، ئێسته ده‌یانه‌وێ خۆیان كاندید بكه‌ن و پۆست وه‌رگرن، بۆیه پێویسته خه‌ڵك سزایان بدات و متمانه‌یان پێ نه‌كات.
سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی خولی پێنجه‌م له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر خۆیان به خه‌مخۆری خه‌ڵك ده‌زانی ئێسته له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و خه‌ڵكه خۆیان كاندید كردووه و لیستیان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌ن پله و پۆست و هه‌موو ئامانجه‌كانی ئه‌وانیش ئه‌وه بوو، چونكه لای ئه‌وان گرنگ بگه‌نه مه‌به‌ست و ئامانجی خۆیان.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه ئاماده‌ن هه‌موو پیرۆزییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشێل بكه‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌سكه‌وتی تایبه‌تی خۆیان، بۆیه هه‌موو رێگایه‌كیان گرته‌به‌ر له دژایه‌تیی حكوومه‌ت و پێدانی زانیاری به به‌غدا و نۆكه‌ریی بێگانه.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵك زیاتر ھۆشیار بێت و له‌وانه تێبگات كە ئه‌وانه ته‌نیا خه‌می خۆیانه، بۆیه پێویسته ئه‌مجارە خه‌ڵك سزایه‌كی باشی ئه‌وانه بدات بۆ ئه‌وه‌ی چیتر كه‌س چاو له ئه‌وانه نه‌كاته‌وه و خه‌ڵك له خشته نه‌به‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوو گرووپێك كه له هاوشێوه‌كانی یوسف محه‌مه‌د و غالیب هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ له خشته‌بردنی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بوو تا ئه‌و ئاسته‌ی بوونه هۆی كێشه دروستكردن بۆ مووچه‌كانیان.
وشه/ بڵند ئیبراھیم