شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌و بازرگانه‌ی كه به "قۆڵبڕ و ساخته‌چی" ناوی ده‌ركردووه، ئه‌گه‌ر به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی حزب و پاڵپشتیی كه‌سانێك نه‌بێت، ده‌مێك بوو ده‌خرایه زیندانه‌وه كه ئێسته بووه‌ته گۆچانی چه‌ند كه‌سێك له‌ناو یه‌كێتی و به فه‌رمانی ئه‌وان ده‌جووڵێته‌وه.
شاسوار سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قۆڵبڕینانه‌ی كه هه‌یه‌تی له خواردنی پاره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان كه ده‌یان ملیار دیناریان له‌و پڕۆژه‌یه هه‌یه، هاوكات له چه‌ندان دۆسیه‌ی تر هیچ سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر ناجووڵێنرێت، خاوه‌ن پشكێكیش باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وانەی پاڵپشتی شاسوار ده‌كه‌ن و كردوویانه به پیاوی خۆیان، رێ نادات یاسا كاری خۆی بكات له سنووره‌كه.
نه‌ژاد مه‌حموود خاوه‌ن پشكی چاڤی لاند، به "وشه"ی راگه‌یاند، با هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه بۆچی هیچ كه‌یسێكی یاسایی له دژی شاسوار ناجووڵێنرێت، ئه‌مه پێوه‌ندیی به كه‌سانێكه‌وه هه‌یه له‌ناو یه‌كێتی، له‌ناو ئه‌و حزبه كه‌سانێكی زۆر پاڵپشتیی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ن، رێ ناده‌ن هیچ جۆره سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر بجووڵێنرێت، چونكه چۆنیان بوێت ئاوا به‌كاریده‌هێنن، ئه‌وان خۆیان دروستیان كردووه و كار بۆ هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌كات و ده‌یه‌وێت خه‌ڵك به‌كاربهێنێت.
زیاتر گوتی، قوباد تاڵه‌بانی سكاڵاكانی سه‌ر شاسوار پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و رێگه نادات سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكرێت، خاوه‌ن پشكه‌كان چه‌ندان سكاڵایان تۆماركرد له بنكه‌كانی پۆلیس، به‌ڵام ئه‌و رێگه نادات بجوڵێنرێت، ئه‌گه‌ر قوباد نه‌بێت كێ ده‌توانێ ئه‌و كاره بكات، 25 ملیۆن دۆلاری خاوه‌ن پشكەكانی خواردووه.
هه‌روه‌ها گوتی، چه‌ندان مانگه له‌لایەن به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌ران برسی كراون، به‌ڵام ئاماده نه‌بووە هه‌ڵوێستی هه‌بێت، هه‌روه‌ها هیچ دژایه‌تییه‌كی نه‌بوو، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌وه فه‌رمانی پێ نه‌كراوه، چونكه ئه‌و ئه‌گه‌ر فه‌رمانی پێ نه‌كرێت ناتوانێت هیچ بكات.
لای خۆیه‌وه ئازاد سه‌لیم خاوه‌ن پشكی چاڤی لاند، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار كه‌سێكه هه‌رچی بكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌یكات، ئه‌و چه‌واشه‌كاری ده‌كات و خه‌مخۆری خه‌ڵك نییه، ئه‌و سكاڵا تۆمار ده‌كات، ئه‌ی خێره ئه‌و هه‌موو سكاڵایه له‌سه‌ر خۆی هه‌یه بۆچی پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه و كاریان له‌سه‌ر ناكرێت، ساخته‌چی وه‌ك خۆی نییه، سه‌تان كه‌س سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردووه، به‌ڵام چونكه پشتی هه‌یه كاری له‌سه‌ر ناكرێت، چه‌ندان سكاڵا و به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه، به‌ڵام هیچ سوودی نییه و ناجووڵێنرێن، ئاشكرایه كێ له پشتیه‌تی كاتێك سكاڵای له‌سه‌ر ده‌كرێت و كاری له‌سه‌ر ناكرێت.
د.جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید بازرگانی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كردوویه‌تی و به ناوی پشك و كاری تر، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك و پاڵپشتی چه‌ند كه‌سێك نه‌بوایه، ده‌مێك بوو له گۆشه‌ی زیندانه‌وه بوو، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردوویه‌تی و ئه‌و پاره‌ی كه خواردوویه‌تی، مافی هه‌زاران كه‌س و خێزانه و سزاكه‌ی زیندانیكردنه.
جێگه‌ی باسه، له ماوه‌ی رابردوو خاوه‌ن پشكه‌كان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، له بنكه‌كانی پۆلیس له شاری سلێمانی به ده‌یان سكاڵا له‌لایه‌ن خاوه‌ن پشكه‌كانه‌وه له دژی شاسوار تۆمار كراوه، به‌ڵام هیچ سكاڵایه‌كیان رێڕه‌وی خۆی نه‌گرتووه، دوایین جاریش به ئۆتۆمبێلی پۆلیس چووین به شوێنی شاسوار بۆ ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌ده‌م سكاڵاكه نه‌چووه.