بەهمەن قوبادی ژنێكی ئەمەریكی لە مردن رزگار كرد

:: PM:07:33:17/03/2024 ‌
ژنێكی گەنجی ئەمەریكی لە فڕۆكەیەکى ئیستەنبووڵ بۆ لۆس ئانجلێس، لە ڕێگای بووژانەوەی دڵ لەلایەن سینەماكاری كورد، بەهمەن قوبادی لە مردن ڕزگاری بوو.

رووداوەكە بەمجۆرە بووە، رۆژی شەموو 16ی ئادار، فڕینی ژمارە 0010ى كۆمپانیای توركیش ئێرلاین لە ئیستەنبووڵەوە بەرە و لۆس ئۆنجلێس گەشتی دە‌كرد، خاتوو "زۆزان" یەكێك لە گەشتیارەكانی فڕۆكەی ئیستەنبووڵ ـ لۆس ئانجلێس بوو گوتویەتی، ژنێكی تەمەن 32 ساڵەی ئەمەریكی كە بە هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوسەر و دوو منداڵەكەی سەردانی وڵاتەكەی خۆیان دەكرد، لەو كاتەدا كە دەیویست بچێت بۆ توالێتی فڕۆكەكە، بەڵام لە ناكاو و چاوەڕوان نەكراو لە دەرئەنجامی وەستانی دڵ، لە تەنیشت درەگاكە دبوورێتەوە و دەكەوێتە سەر زەوی.

بەهمەن قوبادی سینەماكاریش كە لەم فڕۆكەیەدا بوو، هەندێك دواتر بۆ چوون بۆ توالیت، لەسەر جێگاكەی خۆی هەڵدەستێت كه بە ڕێكەوت بۆی دەردەكەوێت كە ژنێك لە سەر عەرزی فڕۆكەكە كەوتووە. لە ‌سەرەتادا هەرای لێدەكات، بەڵام وەڵامێك نابیستێت، بە خێرایی دەماری دەستی دەپشكێنی و بۆی دەردەكەوێت كە لە هۆش خۆی چووە، بۆیە داوای فرایاكەوتنی خێرا له بەشی بیزنێس كڵاسی فڕۆكەكە دەكات.

یارمەتیدەر CPR و ئەنجامدانی مەساجی دڵ لەسەر قەفەسەی سینگی، لە هەوڵی بێوچاندا بۆ ڕزگار كردنی ئەو، له ڕێگای بووژانەوەی دڵ و سییەکانى؛ بەرەو ژیان دەگەڕێتەوە.

كاپیتا‌نی فڕۆكەی كۆمپانیای تۆركیش ئێرلاین و ستافی فڕۆكەی ئیستەنبووڵ ـ لۆس ئانجلێس؛ سوپاسیان ئاراستەی بەهمەن قوبادی كرد.


وشە - وشه‌