ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی ڕووسیا 65%ی تێ پەڕاند

:: PM:08:11:17/03/2024 ‌

هەڵبژاردنی ئەم جارە لە وڵاتی ڕووسیا، وەك هیچ شوێنێكی تر و جارێكی تر نەبوو، سێ ڕۆژی پێ چوو. زۆرێك لە خەڵك خۆیان بۆ ئەمڕۆ هەڵگرتبوو، بۆیە ڕێژەی بەشداربوانی بەرز كردەوە.

تا ئێوارەی دوێنێش، ڕێژەی بەشداربووان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری ڕووسیا كە فلادیمیر پوتین جارێكی تر خۆی كاندید كردەوە، نەگەیشتبووە 40% بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ داخستنی سندووقەكان، ڕێژەكە بەرز بووەوە. لیژنەی هەڵبژاردنە ناوەندییەكانی ڕووسیا ڕای گەیاند، گەیشتووتە سەروو 65%.

پێشتر ئەنجوومەنی فیدڕاڵیی ڕووسی كە وادەی هەڵبژادنی دیاری كردبوو، كارەكەی دایە دەست لیژنەی هەڵبژادرن و ئەوانیش بڕیاریان دا ماوەی سێ ڕۆژ بخایەنێت.


وشە - عەبدوڵا عومەر