ئۆتۆمبێلی شارەكانی كوردستان لە بەغدا سزا دەدرێن

:: PM:08:31:17/03/2024 ‌

وەزارەتی ناوخۆ ڕای دەگەیەنێت كە چیتر سزای ئۆتۆمبێلی تابلۆی شارەكانی كوردستان هەژمار دەكرێت و زانیارییەكان بۆ حكوومەتی هەرێم دەگەڕێنێتەوە.

پاش مشتومڕێكی زۆر كە ماوەیەكی درێژی خایاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، 17ی مارس، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕای گەیاند، فەرمان بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق دراوە، سەرپێچیی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێم كە لە شارەكانی عێراق تۆمار دەكرێن، بۆ هەرێمی كوردستان بەرز بكرێنەوە، بۆ ئەوەی سزای سەرپێچییەكەیان بنووسرێت.

پێشتر حكوومەتی عێراق هیچ سەرپێچییەكی هاوتوچۆی ئۆتۆمبێلی تابلۆی شارەكانی كوردستانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاوتوچۆی هەرێمی كوردستان نەدەگەڕانەوە.



وشە - عەبدوڵا عومەر