نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا باس له كوشتنی ژینا ئه‌مینی ده‌كات و ده‌ڵێ، كوشتنی ژینا ئه‌مینی نایاسایی بووه و ژنان له ئێران دووچاری جیاكاریی ڕه‌گه‌زی ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئادار، ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' بڵاوی كرده‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژینا ئه‌مینی به نایاسایی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات، ژینا دووچاری توندوتیژی بووه‌ته‌وه به‌هۆی هێرشی دڕندانه‌ی پۆلیسی ئه‌خلاقی له ئێران، كوشتنی ژینا ئه‌مینی له ئه‌یلوولی 2022 بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ژینا به دروشمی ''ژن، ژیان، ئازادی'' كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ئێرانی هێنایه له‌رزه، بووه هۆی له‌قكردنی سیستمی ئیسلامیی ئێران.
سارا حوسێن سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان، به ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ڕاگه‌یاند، ''ژینا له‌خۆیه‌وه نه‌مردووه و له ژێر زه‌بری هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌خلاقی ئێران‌دا گیانی له ده‌ست داوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كراوه''.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری گوته‌كانیدا سارا باس له‌وه ده‌كات، خۆپێشاندانه‌كانی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی'' به زه‌بری هێز له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه سه‌ركوت كراوه، خۆپێشانده‌ران دووچاری ئه‌شكه‌نجه و گرتن و كوشتن بوونه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه كازم غه‌ریب عه‌بادی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای مافی مرۆڤی ئێران، نكۆڵی له‌وه كرد ئێران توندوتیژی ئه‌نجام دابێت و به‌دواداچوونه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌كانی به‌رپه‌چ دایه‌وه و ده‌ڵێ، لێكۆڵینه‌وه‌كان به شێوازێكی بێلایه‌ن ئه‌نجام نه‌دراون.
به‌هۆی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی''ه‌وه ئێسته كیژ و ژنانی ئێران، ئازادییه‌كی باشتریان به‌ده‌ست هێناوه به به‌راورد له ڕابردوو، ڕژێمی ئیسلامی ئه‌و توانا سه‌ركوتكه‌رانه‌یه‌ی جارانی نه‌ماوه تا بتوانێت له‌چك به‌سه‌ر هه‌مووندا بسه‌پێنن. سارا حوسێن ده‌ڵێ، ناكرێت له سه‌ده‌ی 21دا له‌چك له قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌كان به‌سه‌ر كچان و ژناندا فه‌رز بكرێت.