ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق/پارتی/ بڵاوی كرده‌وه، تیمه‌كه‌یان چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن بۆ كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق.
سیپان شێروانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق/پارتی/، له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی، وه‌ك ئه‌ندامێكی تیمی پارتی له به‌غدا، چاوه‌ڕێی فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ین، نه‌ك ته‌نیا بۆ كشانه‌وه له به‌غدا، به‌بێ دوودڵی پێویستی به رۆحیشمان بێت، فیدای وڵات و میله‌ت و سه‌رۆك ده‌كه‌ین.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، هه‌ڕه‌شه كرابوو ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه پارتی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌كشێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا به ده‌ق وا نووسرابوو: لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی نیشتمانی له جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور و ته‌واوی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداریی پێكهێنانی كابینه‌ی ئێسته‌ی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ناتوانین به‌رده‌وام بین له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.