مەكتەب سیاسییەكی سۆسیالیست: دۆخه‌كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌بار نییه‌

:: PM:03:39:18/03/2024 ‌
ئاشكرایه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و وریایی به‌ سه‌رانی ئێسته‌ی عێراقدا، به‌و دۆخه‌وه‌ ناتوانین له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق‌ بمێننه‌وه‌، بۆیه‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان كه‌وتوونه‌ته‌ خاڵی‌ بڕیاردان كه‌ به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن یا نا. 

لوقمان پێنجوێنی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌ سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به‌ "وشه‌"ـی ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، هیچیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان نییه‌، بارودۆخی سیاسی و ئابووری‌، له‌بار نییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌رچه‌نده‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواكه‌وتووه‌، دادگای فیدراڵی ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵێك بڕیاری تری قورستر بدات بۆ له‌كارخستنی ده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌و ده‌ڵێ‌، حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ ناوخۆ ناكۆكن به‌م بارودۆخه‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌ بڕۆنه‌ ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ترس هه‌یه‌ كاری نه‌خوازراوی لێ بكه‌وێته‌وه‌، ده‌بێت پرۆسه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو ڕووه‌كه‌دا ببینین، كێشه‌ی گه‌وره‌ بۆ كوردستان دروست بكات، نه‌كرێت باشتره‌.

به‌رپرسه‌ی پارتی‌ سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، شه‌رعییه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بگه‌ڕێنینه‌وه‌، له‌ په‌رله‌مان بڕیاری دروست بدرێت و وه‌ڵامی هه‌موو بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بدرێته‌وه‌ كه‌ دژی قه‌واره‌ی ده‌ستووری كوردستان بووه‌.

وه‌ك دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ دادگای فیدراڵی عێراق، خۆی خستووه‌ته‌ جێی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان، ئه‌وه‌ش جێی نیگه‌رانییه‌، ئێمه‌ وه‌ك لایه‌نه‌كانی سیاسیی كوردستانی به‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن، هۆكارین له‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا دێت.

هه‌ڵه‌بجه‌/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ



وشە - وشه‌