له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له عه‌مان، هاوشانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌رازیل، ئه‌یمه‌ن سه‌فادی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ڕای گه‌یاند، ئیسرائیل تۆمه‌تباره به برسیكردنی منداڵه‌كانی كه‌رتی غه‌زه و ئێسته ژیانی دوو ملیۆن فه‌له‌ستینی كه‌رتی غه‌زه له مه‌ترسیدایه.
ئه‌مڕۆ 18ی ئادار، سه‌فادی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن
ڕای گه‌یاند، ''ئیسرائیل تۆمه‌تباره به تاوانی مرۆیی و ئه‌و تاوانانه‌ش به‌هۆی ئایدۆلۆجیایه‌كی توندڕه‌و و نامرۆڤانه‌وه ئه‌نجام ده‌دات''. وه‌زیره‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یكات له كه‌رتی غه‌زه، له هیچ شوێنێكی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێی نابێته‌وه، پێویسته به زووترین كات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل سزا بدرێن.
ئوردن شوێنی مانه‌وه‌ی زۆر له فه‌له‌ستینییه‌كانه و سنوورێكی گه‌وره‌ی به ئیسرائیله‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌و وڵاته به‌شێوازێكی كارا دژی هێرشی ئیسرائیل بوه‌ستێته‌وه دژ به نادادیی هێرشی سوپای ئیسرائیل بێته گۆ.
لای خۆیه‌وه ماورۆ ڤیێرا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌رازیل، داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌كات له شه‌ڕه‌كه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت ئیسرائیل به زووترین كات ڕێ به هاوكارییه مرۆییه‌كان بدات بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی فه‌له‌ستینییه‌كان به پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان له كه‌رته‌كه، به‌مدواییه سه‌رۆكی به‌رازیل هێرشی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ی به‌راورد كرد به مامه‌ڵه‌ی هیتله‌ر له‌گه‌ڵ جووه‌كان.
ئێسته بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگ، سووره له‌سه‌ر گرتنی شاری ڕه‌فه‌ح كه زۆر له ئاواره‌كانی له‌خۆ گرتووه، ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا هۆشدارییان داوه‌ته كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل ئه‌و هێرشه ئه‌نجام نه‌دات، به‌مدواییه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هێرشكردنه سه‌ر شاری ڕه‌فه‌حی وه‌ك هێڵی سوور دانا بۆ نه‌ته‌نیاهۆ، به‌ڵام ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر كۆتاهێنان به حه‌ماس و ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.