نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوئاهه‌نگیی كاروباری مرۆیی، ئامارێكی له‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لبنان له باشووری وڵاته‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه بڵاو كرده‌وه. ئاماژه‌ی داوه له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ستی پێ كردووه، 305 كه‌س كوژراون و 820 كه‌سی تریش بریندار بوون.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوئاهه‌نگیی كاروباری مرۆیی ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 ده‌ستی پێ كردووه، یه‌ك رۆژ دوای ئه‌وه حزبوڵای لبنانی بۆ پاڵپشتیی له حه‌ماس، شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ست پێ كرد و تا ئێسته له باشووری لبنان، 305 كه‌س كوژراون و 820 كه‌سی تریش بریندار بوون.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌ناو ئه‌و 305 كه‌سه‌ی له باشووری لبنان كوژراون، له‌ناویاندا له 22 ژن، هه‌شت منداڵ، سێ رۆژنامه‌نووس و حه‌وت كه‌س له‌وانه‌ی له بواری ته‌ندروستی كار ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئاواره‌كانیشه‌وه كه به‌هۆی شه‌ڕه‌كه ئاواره بوون و شوێنه‌كانی خۆیان جێهێشتووه، ئاماژه‌ی داوه كه 90 هه‌زار و 859 كه‌س ئاواره بوون، 52%ی ئاواره‌كانیش بریتین له منداڵان و ژنان. هاوكات 18 بنكه‌یش بۆ له‌خۆگرتنی ئاواره‌كان له‌و وڵاته كراونه‌ته‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، تا ئێسته به‌هۆی بۆردمان و مووشه‌كبارانی ئیسرائیل، 72 قوتابخانه‌ی فه‌رمی له ناوچه‌كه داخراون و زۆربه‌ی گونده‌كانی ناوچه‌كه‌یش زیانی زۆریان پێ گه‌یه‌نراوه، 72%ی جووتیارانیش سه‌رچاوه‌ی بژێوییان له ده‌ست داوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌ره‌ی باشووری لبنان تووشی شه‌ڕێكی گه‌رمی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا بووه، ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕه‌كان هه‌ندێك كه‌متر بوون به به‌راورد به پێشتر.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی زیاتر له 31 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 800 هه‌زار كه‌س بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.
حزبوڵای لبنانیش بۆ پاڵپشتی له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له غه‌زه، له رۆژێكی دوای جه‌نگه‌كه‌ی غه‌زه، رۆژانه مووشه‌كبارانی ئیسرائیل و هێزه‌كانیان ده‌كات و هێزه‌كانیشی له سنووری ئیسرائیل پێشڕه‌وییان كردووه.