مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له كریستیان ریتچه‌ر ڕاوێژكاری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی تیمی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی داعش یونیتاد (UNITAD) كرد به‌بۆنه‌ی كۆتاهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئادار، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌ت، سه‌رۆكی تیمی یونیتاد، سوپاس و پێزانینی خۆی و تیمه‌كه‌ی بۆ هاوئاهه‌نگی و هاوكاریكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ تیمی یونیتاد ده‌ربڕی، له سه‌رخستنی كاره‌كانی تیمه‌كه له بواری كۆكردنه‌وه و ئه‌رشیڤكردن و به‌دیجیتاڵكردنی به‌ڵگه‌كانی تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعش و كاركردن بۆ دادگاییكردنیان له‌سه‌ر تاوانه‌كانیان.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، دووپاتی له گرنگیی پاراستنی مافی قوربانییانی ده‌ستی تیرۆریستانی ده‌ستی داعش و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان و به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، پێویسته تاوانبارانی داعش له‌سه‌ر تاوانه‌كانیان كه تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژه‌مرۆڤایه‌تین، دادگایی بكرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت له درێژه‌دان به هاریكاری و هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.