ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست تەنیا بۆ ماوەی شەش هەفتە بێت و ئێستە شاندی دانوستانکاری ئیسرائیل بۆ ئەو مەبەستە لە دەوحەن.
ئەمڕۆ 18ی ئادار ماڵپەڕی ''
نیوز ماکس'' بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی ئاگربەست لە کەرتی غەزە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت و بۆ ئەم مەبەستەش تەلئەبیب جارێکی تر دانوستانکارەکانی ناردووە بۆ قەتەر، ئەمە لە کاتێکدا حەماس داوای کردبوو ئاگربەستی هەمیشەیی ڕابگەیەنرێت و ئەو بزووتنەوەیە ئامادە نییە بەرانبەر بە ئاگربەست بۆ ماوەیەکی کاتی دیلەکان ئازاد بکات.
پلانی ئیسرائیل بریتییە لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی شەش مانگ، لە بەرانبەردا تەلئەبیب دەیەوێت حەماس لەو ماوەیەدا 40 دیل ئازاد بکات.
لە ماوەی ڕابردوو حەماس پلانی ئیسرائیلی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی ڕەتکردبووە و بزووتنەوەکە پێی وایە ئیسرائیل دوای شەش هەفتە لە ئاگربەستەکە دەست دەکاتەوە بە هێرشکردنە سەر کەرتی غەزە و بۆ ئەم مەبەستە خۆیان لە ئاگربەستی کاتی بەدوور دەگرن و داوای ئاگربەستی هەمیشەیی دەکەن.
ماوه‌ی شه‌ش مانگه شه‌ڕی غه‌زه به‌رده‌وامه و تا ئێسته زیاتر له 31 هه‌زار كه‌سی سڤیل له كه‌رتی غه‌زه بوونه‌ته قوربانی، ئیسرائیل به سه‌رۆكایه‌تیی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، به‌نیازه هێرش بكاته سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح كه له‌سه‌ر سنووری میسره و ئاواره‌یه‌كی زۆری كه‌رتی غه‌زه‌ی له‌خۆ گرتووه.