10 حزبی تر چوونە پاڵ بەشداری نەكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان

:: AM:09:19:19/03/2024 ‌
10  حزبی تری كوردستان چوونە پاڵ بەشداری نەكردنی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەو هەنگاوە بە نیشتمانی دەزانن.

ئەمڕۆ سێشەم 19ی ئادار، 10 حزب و لایەنی ئەرمەن و كلدان و ئاشووری، بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركرد و لە بەیاننامەكەدا هاتووە، پاڵپشتی ئەو هەنگاوە مێژووییەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین.

باس لەوەش كراوە، ناچنە ژێرباری كۆمەڵێك بڕیاری نادەستووری سەپێنراو كە دەبێتە هۆكاری تێكدانی پێكەوەژیان لە كوردستان.

لە بەیاننامەی ئەو 10 حزبە ئاماژە بەوەیش كراوە، ئەو هەنگاوەی پارتی ئەوەی بۆمان دووپات كردەوە كە لە خەمی پێكهاتەكان و پێكەوەژیانە.

دوای نیوەڕۆی دوێنێ مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، بڕیاریان داوە بەشداری هەڵبژاردن نەكەن بەو میكانیزم و بڕیارە نادەستووریانەی هەیە.


وشە - رامیار جەواد