ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌زگاكانی ئاسایش و ئیتڵاعاتی ئێران، ده‌ستیان به گرتنی خه‌ڵك كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌تایبه‌تی گه‌نجانیان له شاره جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گرتووه.
ئه‌و ره‌شبگیری و په‌لاماردانه‌ی خه‌ڵك به‌بێ هیچ جۆره داواكارییه‌كی دادگاكانه و هێزه‌كانی ئێران، له‌پڕ هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان و ئه‌و كه‌سانه ده‌گرن كه پێشتر ده‌ستنیشانیان كردوون و بۆ شوێنی نادیار ده‌یانگوازنه‌وه.
له نوێترین رووداودا دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوه‌كانی شه‌هرام شاهی و فه‌خره‌دین ئه‌حمه‌دی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتڵاعات به به‌كارهێنانی توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانه‌وه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، بنه‌ماڵه‌ی فه‌خره‌دین گوتوویانه، بارودۆخی ته‌ندروستیی كوڕه‌كه‌یان به‌هۆی بوونی پلاتین له جه‌سته‌یدا نه‌گونجاوه، هێزه‌كانی ئیتڵاعات به‌بێ پێشاندانی هیچ چه‌شنه به‌ڵگه‌یه‌كی دادوه‌ری، ئه‌ویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له هۆكاره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ ئه‌و دوو هاووڵاتییه و چاره‌نووس و شوێنی ڕاگرتنیان، هیچ زانیارییه‌ك به‌رده‌ست نییه.
بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌وه.
دوێنێ دووشه‌میش دوو هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی میاندواو به ناوه‌كانی حه‌مزه حه‌سه‌ن مه‌لا و كه‌مال گوڵابی ئازه‌ر، به هه‌مانشێوه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌وه.
ئه‌و دوو هاووڵاتییه كورده خه‌ڵكی گوندی ''جه‌عفه‌رئاباد'' له ناوچه‌ی شاماتی شاری میاندواون، دوای هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵیان و به‌بێ هه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دادوه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
پێویسته بگوترێ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی گرتنی گه‌نجان له كاتێكدایه، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێوڕه‌سمه‌كانی پێشوازی له نه‌ورۆز زۆر به گه‌رموگوڕی به‌ڕێوه ده‌چن، خه‌ڵك بۆنه‌كه‌یان كردووه‌ته بیانوویه‌ك بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران.