ئه‌مڕۆ له سلێمانی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح كۆنه په‌رله‌مانتاری گۆڕان، ره‌وتێكی نوێی به‌ناوی "هه‌ڵوێست" دامه‌زراند كه پێكهێنه‌رانی ره‌وته‌كه، به‌شێكیان ناڕازییه‌كانی ناو گۆڕان و به‌شێكی تریشیان ئه‌ندامانی حزبه ئیسلامییه‌كانی ترن.
هه‌ڵوێست، ره‌وتێكی سیاسییه و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له په‌رچه‌كرداری ناڕازیبوونی له سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ره‌وته‌كه‌ی دامه‌زراندووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌مڕۆ ره‌وته‌كه یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی له سلێمانی ئه‌نجام داوه، عه‌لی حه‌ساڵح وه‌ك بڕیارده‌ری ره‌وته‌كه ده‌ستنیشان كراوه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كۆنگره‌كه، هه‌ریه‌ك له به‌هار مه‌حموود و مه‌سعوود عه‌بدولخالق و یوسف محه‌مه‌د و چه‌ندان كه‌سی تر، دوای كۆنگره‌كه له ره‌وته‌كه‌دا كشاونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌یش كرد، ئیسلامییه‌كان له‌ناو ره‌وته‌كه‌دا زۆرن و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه، بۆ نموونه سه‌لیم كۆیی كه پێشتر له سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بوو و وازی هێنا، ئێسته له سه‌ركردایه‌تیی ره‌وته‌كه‌یه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێشتر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح به ئاشكرا گوتبووی كه هیچ لیستێكی بۆ هه‌ڵبژاردن نا‌بێـت، به‌ڵام ئێسته كه‌وتووه‌ته‌وه دروستكردنی ره‌وتی سیاسی بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن.