به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی خه‌لیفان، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی فێڵكردن له هاووڵاتییان گرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئادار له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه كردووه، شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی فێڵكردن له هاووڵاتییان گرتووه، تۆمه‌تباره‌كان له ڕێی به‌خشینی سیمكارتی "زین" و پێدانی بڕی 20 هه‌زار دینار به هه‌ر كه‌سێكی وه‌رگری سیمكارته‌كه، هه‌ستاون به وێنه‌گرتنی كارتی نیشتمانی و وێنه‌ی كه‌سیی هاووڵاتییان، له‌و رێیه‌وه هه‌ژماری بانكی نهێنییان دروست كردووه كه به‌هۆیه‌وه پاره‌یه‌كی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌م هه‌ژماره بانكییانه و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان بردوون، به‌مه‌به‌ستی كڕینی دۆلار به نرخێكی كه‌متر له عێراق، دواتریش هێنانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی فرۆشتنی به نرخێكی زیاتر.
وه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون.
ئاسایش داوا له هاووڵاتییان ده‌كات كه هۆشیار بن به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره فێڵانه، چونكه له‌وانه‌یه پێدانی كارتی نیشتمانی و وێنه‌ی خۆیان، ره‌نگه بۆ چه‌ندان كاری مه‌ترسیدارتر به كار بهێنرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوودا، زیانێكی زۆر له‌و خاوه‌ن هه‌ژماره بانكییانه بدات و باج و رسووماتی بانكی بكه‌وێته سه‌ر.