ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕای گه‌یاند، له ئێران له ده‌ستپێكی ساڵی 2024وه تا ئێسته، 300 كه‌س گیراون، له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیراون منداڵ و كچ و ژن هه‌ن.
ئه‌مڕۆ 19ی ئادار، ڕێكخراوی
هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، ئێران ته‌نیا له‌مساڵدا 300 كه‌سی گرتووه، له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیراون منداڵ و كچ و ژنیش هه‌ن، به‌مدواییه ڕێكخراوه‌كه ناوی دوو مێردمنداڵی بڵاو كرده‌وه كه له‌لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه گیرابوون به ناوه‌كانی كارۆ حه‌میدی و میدیا شێخی كه هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 17 ساڵان بووه.
هه‌رچه‌نده ڕژێمی ئیسلامی به‌رده‌وامه له سه‌ركوتكارییه‌كانی، به‌مدواییه به‌هۆی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی''ه‌وه كیژ و ژنانی ئێران، ئازادییه‌كی باشتریان به‌ده‌ست هێناوه به به‌راورد له ڕابردوو، ڕژێمی ئیسلامی ئه‌و توانا سه‌ركوتكه‌رانه‌یه‌ی جارانی نه‌ماوه تا بتوانێت له‌چك به‌سه‌ر هه‌مووندا بسه‌پێنن. دوێنێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له كوشتنی ژینا ئه‌مینی كرد و ڕاگه‌یه‌نرا، كوشتنی ژینا ئه‌مینی كه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی'' نایاسایی بووه و ژنان له ئێران دووچاری جیاكاریی ڕه‌گه‌زی ده‌بنه‌وه.