مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ تۆبیاس لیندنه‌ر وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، به‌رده‌وامبوونی پشتیوانیی پێشمه‌رگه و هاریكاری و هاوئاهه‌نگی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌ت، ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه، تایبه‌ت بوو به گرنگیی ڕێزگرتن له سیستمی فیدراڵیی عێراق و پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌رچه‌نده به شێوازی جۆراوجۆری سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و به‌ناو یاسایی، فشار له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری مافه ده‌ستوورییه‌كانی ببێت، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان هه‌رگیز ئاماده نییه سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی بكات.
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی كرده‌وه، ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بووین و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنین، به‌ڵام پێویسته هه‌ڵبژاردنێكی ڕه‌وا و دیموكراتییانه و ده‌ستووری بێت و له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌رانه بێت، كه گره‌نتی نوێنه‌رایه‌تیكردنی سه‌رجه‌م چین و توێژ و پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان بكات.
بارودۆخی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكان بوو، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر زه‌وینه خۆشكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كان بۆ شوێنه‌كانیان.