په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا یاسایه‌كی په‌سند كرد كه به‌گوێره‌ی یاساكه، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت كار بكرێت به‌ره‌و ناساندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له پاڵ ئیسرائیل‌دا.
پڕۆژه‌یاساكه
له‌لایه‌ن پارتی چه‌پی كه‌نه‌داوه ئاماده كراوه و كه‌نه‌دا پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی لۆبییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و كۆده‌نگییه‌كی سه‌رانسه‌ری دروست بكه‌ن له ته‌واوه‌ی دنیا، بۆ ناساندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له پاڵ ئیسرائیل‌دا، هه‌رچه‌نده پارته‌كه هاوپه‌یمانی پارتی ده‌سه‌ڵاته و له‌گه‌ڵ جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌دایه، به‌ڵام ئێسته دووبه‌ره‌كی له نێوان حكوومه‌تی كه‌نه‌دادا دروست بووه و لایه‌نگرانی پارتی چه‌په‌كان، ترودۆ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه پاڵپشتی له خه‌ڵكی غه‌زه ناكات.
ئێسته له سه‌رانسه‌ری دنیا، ده‌نگۆی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی له پاڵ ئیسرائیله‌وه، به ده‌رچه و چاره‌سه‌ری دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌زانن، به‌ڵام كابینه‌ی جه‌نگی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، دژی هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌كه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی.